Ömer Faruk Cebeci,Şahin Oktay,Aykut Karadağ
21 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
هاتای-AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو ئاشكرایكرد له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هاتایدا كه به گوڕی ٦،٤ پله روویدا، تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢١٣ كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای، سوله‌یمان سۆیڵو هاته شاره‌كه و له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئافاد له هاتای، روونكردنه‌وه‌ی دا.
سۆیڵو ئاشكرایكرد له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هاتایدا كه به گوڕی ٦،٤ پله روویدا، تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢١٣ كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له سێ باڵه‌خانه‌ی داڕووخاودا له هاتای كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ئه‌نجامده‌درێن.