28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى ناوخۆی توركيا، بڵاویكردهوه لە ئەنجامى ههوڵهكانی قایلكردن لهلایهن جەندرمە و ئاسايش، سێ تيرۆريست كە يەكێكيان ناوى لە ليستی خۆڵەمێشى داواكراواندایه، لە شرنەخ خۆيان رادەستى هێزە ئەمنييەكان كردەوە.
بە گوێرەى ئەو راگهیهنراوهی كە لەلایهن وەزارەتهكهوه بڵاوكراوەتەوە، جگە لە هەوڵەكانى جەندرمە و ئاسايش كارهكانى قايلكردن بە پاڵپشتى خێزانەكان درێژهی ههیه و رێكخراوى تيرۆريستیی بهردهوامه له هەڵوەشانەوە.
لەو چوارچێوەيەشدا، سێ ئەندامى رێكخراوى تيرۆريستیى كە يەكێكيان لە ساڵى ٢٠١٣وە پەيوەندى بە رێكخراوەكەوە كردووە و ناوى لە ليستی خۆڵەمێشى داواكراواندایه، لە شرنەخ خۆيان رادەستى هێزە ئەمنييەكان كردووەتهوە.
بەو شێوەيە، لە يەكى كانوونى دووەمەوە تا ئێستا، ژمارەى ئەو ئەندامانەى رێكخراوى تيرۆريستیى كە لەرێگەى قايلكردنەوە خۆيان رادەستكردووەتەوە بۆ ٩٢ بەرزبووەتەوە.