Cankut Taşdan
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى ناوخۆی توركيا، رايگەياند، موسا ئۆرهان، كە بە تاوانى "دەستدرێژیى سێكسى" دۆسيەى لێكۆڵینهوه له دژى كراوهتهوه، لەگەڵ بڕيارى سزاى "دەركردن لە فەمانبەرێتى دەوڵەت" لە فەرماندەيى گشتيى جەندرمە دەركراوە.
لە راگهیهنراوهكهی وەزارەتى ناوخۆى توركيادا هاتووە:
"كەسێك بەناوی موسا ئۆرهان، كە بە تاوانى دەستدرێژیى سێكسى دۆسيەى لێكۆڵینهوه له دژى كراوهتهوه، لە دواى بڕيارى ئەنجوومەنى باڵاى جڵهوگیریی لە وەزارەتى ناوخۆ لە ٣١ى ئابى ٢٠٢٠دا بە سزادان بە دەركردن لە فەمانبەرێتى دەوڵەت لە ئەركهكهى لە فەرماندەيى گشتيى جەندرمە دەركراوە".
ئۆرهان لەگەڵ بڕيارى پارێزگاى سێرت لە ١٦ى تەمموزى ٢٠٢٠دا، لە كار دوورخرابوويەوە.