Aykut Karadağ, Sarp Özer
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی كردهوه، لە هەشت مانگ رابردوودا، هەزار و ٨٦٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە سهبارهت به چالاكییهكانی مانگی رابردوو بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی یەک مانگدا، ٢٢ ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوەی سنوور ئەنجامدراون. لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا، ١٨ هەزار و ٤٥٥، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا، هەزار و ٨٦٥ تیرۆرست لە چالاکی خراون.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-بروسکە و چنگ-ههورهتریشقە کە لە ناوچەکانی مەتینا و ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق ئەنجامدراون، تا ئێستا ٢٤٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون، ئەمە جگە لە خاپوور کردنی ٣٠٠ حەشارگە و پوچەڵکردنەوەی زیاتر لە ٦٠٠ مین و بۆمبی دەستکرد.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا باس لە رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی کراوە و ئەوە خراوەتڕوو کە لە سایەی رێوشوێنەکانەوە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، ١٣ هەزار و ٧٦٩ کەس دەستگیر کراون کە دەیانویست بە نایاسایی بێنە ناو خاکی تورکیا، هەروەها رێگریی لە ٢٥ هەزار و ١٨٦ کەس کراوە، لە سنوور بپەڕنەوە.
هەروەها باس لە رەوشی قوبرس کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێکەوەژیان، یەکسانی و ئاشتی تەنها لە رێگای دامەزراندنی دوو دەوڵەتەوە دێتە ئاراوە، ئاماژە بەوەش دراوە کە هەوڵدان بۆ بە داگیرکاریی نیشاندانی هەژموونی سەربازیی تورکیا لە قوبرس، وەک چۆن ناتوانێت ئەو کۆمەڵکوژییانە پەردەپۆش بکات کە یۆنانییه قوبرسییهكان لەو دوورگەیەدا ئەنجامیان داون، بەهەمان شێوەیە هیچ سوودێکی بۆ یۆنان، یۆنانییهكانی قوبرس و هاوپەیمانەکانیان نابێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لە دەریای ئیجە، دەریای رەش و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کراوە و ئەوە دووپات کراوەتەوە کە تورکیا ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی لەو ناوچانەدا دەپارێزێت، ئاماژە بەوەش دراوە کە وێڕای هەموو بانگەوازەکانی ئهنقهره بۆ پەیوەندیی باشی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ، یۆنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، ٢٠٦ بەزاندنی کایەی ئاسمانی، ٢٧ بەزاندنی سنووری ئاویی و ٩٥ رێگریی لە فڕۆکە ئەنجامداوە و لەو دوورگانەیشی کە ناوچەی سەربازیی نیین، ٧٩٠ پێشێلکاریی بەرامبەر کەشتییەکان ئەنجامداوە.