Sarp Özer
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ، ستوارت پیاچ-دا، به ئه‌رێنی به پیر داواكارییه‌كه‌ی سكرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ-ه‌وه هات كه داوای دیالۆگی كردبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به پێویستیشی زانی وڵاتانی دیكه‌یش ژیرانه و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانێتی بێته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، خولوسی ئاكار له بارەگای وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشوازی كردووه له سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ، ستوارت پیاچ كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یه‌شار گوله‌ر سەردانی توركیای کردووە.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاكار و پیاچ-دا، پێشهاته‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دهستپێشخهریەکەی سكرتێری گشتیی ناتۆ و ژمارەیەک پرسی دیكه‌ی ناتۆ تاوتوێ كران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "خولوسی ئاكار له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستوارت پیاچ-دا، به ئه‌رێنی به پیر داواكارییه‌كه‌ی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ-ه‌وه هات كه داوای دیالۆگی كردبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به پێویستیشی زانی وڵاتانی دیكه‌یش كه خاوه‌ن كهناراون له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌ك توركیا ژیرانه و به ره‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانێتی بێته‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكه‌ن. توركیا پێداگیرانه به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له نیشتمانی شین (سنووره ئاوییه‌كان) به قوبرسیشه‌وه. توركیا تا ئێستا وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ به‌بێ كه‌موكوڕی به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵستاوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌مه".