Sayim Harmancı,Ulaş Güven
26 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2023
هەکاری- AA
وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، رایگەیاند: "لە تورکیا گەورەترین بوومەلەرزەکانی سەدە روویانداوە و بوونەتە هۆی وێرانکاری گەورە. لە ناوچە کارەساتبارەکان بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیداین و هەوڵدەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین. سوپاس بۆ خوا گەیشتووینەتە قۆناغێکی گرنگ".
ئوراڵئۆغڵو بە مەبەستی بەشداری کردن لە چەند پڕۆگرامێک سەردانی قەزای یوکسەکئۆڤای سەر بە پارێزگای هەکاری کرد و لەلایەن پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی هەکارییەوە پێشوازی لێکرا.
دواتر وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا لە مەڵبەندی سەرەکی ئاک پارتی لە یوکسەکئۆڤا لەگەڵ کادرانی پارتەکە کۆبووەوە و لە میانەی گوتەیەکیشدا رایگەیاند: "خوای گەورە ئەم پۆستەی کردە نسیبی من و سەرکۆماریش منی بۆ راپەڕاندنی راسپار. منیش بە هەموو هێز و توانامەوە هەوڵ دەدەم بۆ خزمەت کردنی وڵاتەکەم. لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرەی ئاک پارتی دەستپێدەکات. هەوڵی سەرۆکشارەوانییەکان لەم بوارەدا گرنگە و سوود بە قۆناغەکە دەگەیەنێت".
ئوراڵئۆغڵو گوتیشی: "لە تورکیا گەورەترین بوومەلەرزەکانی سەدە روویانداوە و بوونەتە هۆی وێرانکاری گەورە. لە ناوچە کارەساتبارەکان بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیداین و هەوڵدەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین. سوپاس بۆ خوا گەیشتووینەتە قۆناغێکی گرنگ".
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە هەڵوێستی هەکارییان بۆ گرنگە و رایگەیاند: "لە کاتی هەڵبژاردندا چاو و گوێمان روودەکەینە ئێرە. تەماشای ئەوە دەکەین کە ئێوە چی دەڵێن. پشت بە خوا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیشدا ئەنجامی دڵخۆشکەر لە هەکاری و یوکسەکئۆڤا بەدەستدێنین".