پەرلەمان
سەرۆک ئەرکانی سوپا نەجدەت ئۆزەل ئاماژەی دا، لێکۆلینەوەکان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فرۆکە جەنگییەکەی سیواس بەردەوامە و گوتی "من متمانەم بەفڕۆکەوان و بەرپرسەکانی تەکنیک هەیە. بەشێوەیەکی باش ئاگاداری فڕۆکەکانن. بەڵام ئەمە ئامێرێکی هاتوچۆی ئاسمانییە، یاخۆ لە رێگا وشکانییەکاندا رووداوی هاتوچۆ ڕوو نادات؟
ئۆزیل کە ئامادەی رێورەسمی دەستپێکردنی خولی نوێی پەرلەمان بوو، بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، لێکۆلینەوەکان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فرۆکە جەنگییەکەی سیواس بەردەوامە. گوتیشی "من متمانەم بەفڕۆکەوان و بەرپرسەکانی تەکنیک هەیە. بەشێوەیەکی باش ئاگاداری فڕۆکەکانن. بەڵام ئەمە ئامێرێکی هاتوچۆی ئاسمانییە، یاخۆ لە رێگا وشکانییەکاندا رووداوی هاتوچۆ ڕوو نادات؟
ئۆزەل رایگەیاند، لەوەتەی ئەم پۆستە بەڕێوە دەبات کارەکانیان بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوە دەبەن و گوتی "لە ماڵپەڕێ سەرۆک ئەرکانی سوپا شتی وامان بڵاوکردەوە کە تا رۆژی ئەمڕۆ لە ماڵپەڕەدا شتی وا بڵاونەکرابووەوە. بەشێوەیەکی کراوە و شەفاف هەر شتێک هەبووبێت بۆ رای گشتی ئاشکرامان کردووە. وەک هێزە سەربازییەکانی تورکیا دیموکراتیزاسیۆنێکی سەرتاسەریمان ئەنجام داوە.
لە وەڵامی پرسیاری، دەتوانین بڵێین ئەو جموجۆڵەی کە لە ناوچەکەدا هەیە پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ رووداوەکانی قاچاخچێتی؟ ئۆزەڵ گوتی "ئێمە بەرپرسیارین لە پاراستنی سنوورەکان. لەوانەیە قاچاخچێتی بێت یان تیرۆر، بەهۆیەوە هەموو جۆرە رێوشوێنێ دەگرینەبەر.
لە وەڵامیپرسیارەی "لە راگەیاندنەکانی ئێمەدا خاڵی سەرنجراکێش هەیە. سەبارەت بەقاچاخچێتی باس لە گرووپێکی قەڵەباڵەخی ١٠٠٠-١٥٠٠ دەکرێ". ئۆزەل گوتی "بەڵێ بەم شێوەیە دێنە پێشەوە. بەڵام هەرگیر لەبیرتان نەچێ کە ئەمانە لە ناوخۆی وڵاتدا پاڵپشتیان هەیە".
ئۆزەل گوتیشی، بۆ پارێزگاریکردن لە نیشیمان و ئاسایش ئەوەی لەدەستمان بێ دەیکەین.