Hüseyin Yıldız
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ئیدر – AA
پاركی نیشتمانیی ئاگری كه گه‌وره‌ترین پاركی نیشتمانیی توركیایه، به فره‌یی و جۆراوجۆری باڵنده‌كانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
ناوچه ئاوییه‌كانی پاركه‌كه كه ده‌كه‌ونه دامێنی چیای ئاگری كه به‌رزایییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تره و به‌رزترین لوتكه‌یه له‌سه‌ر ئاستی توركیا، هه‌موو وه‌رزێكی ساڵ به هاتنی چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی جیاواز ره‌نگاوڕه‌نگتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی كاروباری باڵنده‌كان له زانكۆی ئیدر، ئه‌مراه چه‌لیك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه به‌هۆی له‌باری كه‌شوهه‌وای پاركه نیشتمانییه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر له گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان روو ده‌كه‌نه ئه‌وێ و گوتی: "ناوچه ئاوییه‌كانی پاركه‌كه به تایبه‌ت بۆ باڵنده‌كان زۆر گرنگه و به‌م هۆیه‌وه چوار وه‌رزی ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر باڵنده‌ی جیاواز رووی تێ ده‌كه‌ن. هاتنی ئه‌م باڵنده كێویانه بۆ پاركه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیاری زیاتر روو له ناوچه‌كه بكات. له‌و پاركه‌دا چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی كێوی ده‌بیندرێن".