Barış Kılıç
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
پارێزه‌رانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕێك كه سووكایه‌تی به ئه‌ردۆغان ده‌كات، سكاڵانامهی كهتنكارییان له‌سه‌ر به‌رپرسانی رۆژنامه‌ی Dimokratiaی یۆنانی تۆمار كرد.
حوسێن ئایدن یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه سكاڵانامهكهی له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی گشتیی ئه‌نقه‌ره تۆمار كردووه، نووسه‌ری سه‌ردێڕه‌كه، مانۆلیس كۆتاكیس و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌كه، ئاندریاس كاپسامپێلس، هەروەها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی رۆژنامه‌كه، یۆرگۆس گیاترۆوداكیس-ی له سكاڵانامه‌كه‌دا به "تۆمه‌تبار" ناو بردووه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه رۆژنامه‌كه له ژماره‌ی ١٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠دا، وێنه‌ی سه‌ركۆماری توركیای داناوه و سهردێڕێكی به توركی و ئینگلیزی نووسیووه كه سووكایه‌تی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كه‌ش وه‌ك هاوپێچ خراوه‌ته ناو سكاڵانامه‌كه كه سووكایه‌تییه‌كه‌ی تیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه.