Sangar Hamad Azeez
16 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
زانکۆی غازی لە چوارچێوەی پڕۆژەی "باڵیۆزی خۆبەخش" بە هاوکاری پاسەوانانی ناوچەیی ئانادۆڵو و کۆنفیدراسیۆنی خێزانی شەهیدەکان و ناوەندە سیاسییەکان سیمینارێکی لەبارەی وانەگوتنەوە بە پاسەوانانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشکەش کرد.
بەڕێوبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و جێبەجێکردنی کارەکانی ستراتیجی لە زانکۆی غازی دکتۆر مەهمەت سەیفەدین ئیرۆل لەبارەی پڕۆژەکەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رەخنانەی لە پاسەوانان دەگیرا و پاش راوێژکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی ئەکادیمی پڕۆژەیەکمان ئامادە کردووە بۆ پەروەدەکردنی پاسەوانانی دژە تیرۆر. هەوڵ دەدەین لە ماوەی ٦٠ سەعات وانە گوتنەوە ١٣ بابەتی جیا فێری پاسەوانەکان بکەین و دواتر بڕوانامە بە بەشداربووانی خولەکە بدەین".
ئەو بەرپرسە گوتی: "وانەکانی مافی مرۆڤ، دیموکڕاسی، زانستی کۆمەڵناسی، سەرکردایەتی، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رەوشت و چەند وانەیەکی دیکە لە خولەکە دەگوترێنەوە. ئەم وانانە بە ستانداردی ئەورووپی دەگوترێنەوە".