Emre Ilıkan,Yılmaz Kazandioğlu
07 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2025
وان - AA
پشیلەکانی وان کە لە ناوەندی توێژینەوە و بەکارهێنانی پشیلەی وان دەپارێزرێن، یەکەمین بێچووی ساڵی ٢٠٢٥یان هێنایە دونیاوە.

لەو ناوەندەدا کە لە هەیکەلی زانکۆیک یوزونجویڵە لە وان، هەوڵەکان بۆ پاراستنی پشیلەی وان کە یەکێکە لە سەرمایە گرنگەکانی شارەکە و زیادکردنی ژمارەی ئەو ئاژەڵانە، درێژەی هەیە.

لەم ناوەندەدا کە ساڵانە نەوەی بێچووی نوێی گەورە دەکرێت، لەگەڵ دەستپێکی وەجبەی یەکەمی لەدایکبووندا ١١ پشیلەی وان ٣٧ بێچوویان هێنایە دونیاوە.
بەڕێوەبەری ناوەندەکە، پرۆفیسۆر د. عەبدوڵڵا کایا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، باسی لەوە کرد کە بە گرنگییەوە لە ناوەندەکە دەڕوانن و ئەو پشیلانەی ئاوس بوون دەستیان بە زاین کردووە.
کایا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستیان بە وەرگرتنی یەکەم بێچووی ئەمساڵ کردووە و، گوتی: ''ئێستا ١١ پشیلە ٣٧ بێچووە پشیلەیان هێناوەتە دونیاوە. بە درێژایی ساڵ زاینی پشیلەکان بە سێ بەش دەبێت. زاینی بەشی یەکەم سەدا ٥٠ی تەواو بووە، پلانمان هەیە هەتا کۆتایی ساڵ بێچووی زیاتر بەدەستبهێنین. پلانمان هەیە ئەمساڵ خاوەندارێتی نزیکەی ١٠٠ بێچوو بکەین. بە تایبەتی و گرنگییەوە بێچووەکان بەخێو دەکەین. ئەو هاوڕێیانەمان کە سەرقاڵی بەخێوکردنی پشیلەکانن تەواو ئەزمووندارن. ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی بێچووە پشیلەکان نەخۆش نەکەون و لەناونەچن''.