Tuğba Yardımcı,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
بایبورت – AA
په‌یامێنری ئاژانسی ئانادۆڵو عه‌بدولقادر نیشانجی له كاتێكدا تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی كردنه‌وه‌ی رێگای چیای سۆغانڵی بوو كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای بایبورت-ترابزۆن له سه‌ر چیاوه کەوتە خوارەوە.
په‌یامێنری ئاژانسی ئانادۆڵو عه‌بدولقادر نیشانجی له كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی لۆفه‌كانی دهرهباشی بوو له چیای سۆغانڵی كه سێ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی له تۆپه‌ڵه به‌فرێك نا و تۆپه‌ڵه به‌فره‌كه خزی، هه‌ڵدێرا بۆ ناو دۆڵه‌كه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رێگاوبان، تیمه‌كانی ئافاد و جه‌ندرمه و ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی نیشانجی.