Aylin Sırıklı,Hemın Othman Mohammed
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند كه وەك نەوەی شەهیدانی چاناككالە، هەرگیز سازش ناكه‌ن له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی، ئایندە و ئازادیی و رایگه‌یاند "ئەمڕۆش بێ وچان شان بەشانی گەلەكەمان بە ژن و پیاو و گەنج و پیرەوە، كاردەكەین بۆ دژایەتیكردنی ئەو گەمە و پیلانە ناپاكانەی دەیانەوێت لەسەر نیشتمانەكەمان بیكه‌ن".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی سەد و چواره‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی چاناككاله و 18ی ئادار رۆژی یادی شه‌هیدان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چاناككاله داستانێكی شكۆمه‌ندییه كه باو و باپیرانمان دژبه حه‌وت ده‌وڵه‌ت تۆماریان كردووه و چۆكی به مۆدێرنترین سوپای ئه‌و سه‌رده‌مه دادا و ئاراسته‌ی مێژووی گۆڕی.
گوتیشی: "گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتیی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه شایستانه خاوه‌ندارێتی ئه‌و نیشتمانه‌یه كه میراتی باو و باپیرانی قارهمانمانه، له‌گه‌ڵ پێداگرانه زیندوو راگرتنی ئه‌و رۆح و گه‌وره‌ییه‌ی له جه‌نگی چاناككالهدا هه‌بوو. ئێمە وەك نەوەی شەهیدانی چاناككالە، هەرگیز سازش ناكه‌ین له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی، ئایندە و ئازادیی. ئەمڕۆش بێ وچان شان بەشانی گەلەكەمان بە ژن و پیاو و گەنج و پیرەوە، كاردەكەین بۆ دژایەتیكردنی ئەو گەمە و پیلانە ناپاكانەی دەیانەوێت لەسەر نیشتمانەكەمان بیكه‌ن".