ھەکاری
لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای ھەکاری، سەربازانی سوپای تورکیا لە لووتکەی چیای گۆمانێ کە بەرزاییەکەی دەگاتە ٢٠٧٠ مەتر، سەرەڕای ھەڵومەرجی نالەباری سروشتی، چەژنی قوربانیان پیرۆز کرد.
ساڵی رابردوو پەکەکە بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچەیە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو، دوای کۆتایی ھاتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە، ھێزەکانی لیوای ٣٤ی سنور جادەیان بردە لووتکەی چیای گۆمانێ و ئاڵای تورکیایان لەوێ بەرزکردەوە و زیاتر لە ١٤ مانگە ھێزەکانی لیوای ٣٤ی لیوای سنوور لە سەر لووتکەی چیای گۆمانێ ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن.
سەربازەکانی لیوای ٣٤ی سنور لەگەڵ فەرماندەکانی خۆیان لە لووتکەی چیای گۆمانێ قوربانیەکانی خۆیانیان سەربڕی و رایانگەندا: ھەرچەند دووربوون لە کەسوکارمان دڵتەنگی کردین، بەڵام ھەموو کاتێک بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان ئامادەین.
سەربازەکان ئاماژەیان بەوەش کرد سەردانی فەرماندەی ھێزە زەمینییەکانی تورکیا ژەنەراڵ (ھولوسی ئاکار) لە یەکەم رۆژی جەژندا بۆ چیای گۆمانێ خۆشحاڵی کردوون.
فەرماندەی یەکی مۆتۆری پیادە (جمھور یازگان) بۆ AA گوتی" سەربازەکان لە بنکەی خۆیان لە سەر لووتکەی چیای گۆمانێ بە وریاییەوە ئاسایش و ئەمنیەتی باشوور و باشووری رۆژئاوای ناوچەکە دەپارێزن و ھەروەھا سێ بنکەی دیکەی سەر بە بنکەی چیای گۆمانێ ئاسایشی رێگاکانی ھاتوچۆی ناوچەکە دەپارێزن."
یازگان ئاماژەی بەوەش کرد کە نالەباری ھەڵومەرجی سرۆشتی و دووربوون لە کەسوکارمان لە رۆژانی جەژندا کاریگەری لە سەر ئیرادەی ئێمە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان نەکردووە و ئێمە لە ھەر بارودۆخێکدا ئامادەی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمانین.