İlhami Erkılıç
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
ئەرزەڕۆم- AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئهردهخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزینجان پێشبینی بارانی بەلێزمە دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ناوچهكه لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی توركیا هەور دەبیندرێت و لە دوای نیوەڕۆوە لە پاریزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئهردهخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزینجان ئەگەری بارانی بەلێزمە هەیە.
پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکەدا ئاسایی دەبن و با لە باشوورەوە بەخێرایی کەم و مامناوەند هەڵدەکات.
لە رۆژیشدا بەرزترین پلەی گەرما لە دێرسم ٣٩، لە ئیدر ٣٤، لە ئەرزینجان ٣٣، لە قەرس و ئاگری ٢٩، لە ئەرزەڕۆم ٢٨ و لە ئەردەخان ٢٧ پلە دەبێت.