Hilmi Tunahan Karakaya
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
پێشبینی ده‌كرێت بارانێكی به‌خوڕ و تونده‌با پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، قه‌رس، ئاگری و ئه‌رده‌خان بگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه پێشبینی ده‌كات ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی بێت و له نیوهڕۆیشهوه به‌شێوه‌ی ناوبڕ بارانێكی به‌خوڕ پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، قه‌رس، ئاگری و ئه‌رده‌خان بگرێته‌وه.
پله‌كانی گه‌رما دوو بۆ چوار پله له سه‌رووی وه‌رزی ئاسایی ده‌بن و بایه‌ك به‌شێوه‌ی تونده‌با له باشوور و باشووری رۆژئاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێ بۆ تونده‌با.
خێرایی توندهباكه له پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، قه‌رس، ئاگری و ئه‌رده‌خان ده‌گاته ٤٠ بۆ ٦٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا. هۆشداری دراوه به هاووڵاتییان له‌وه‌ی به‌هۆی به‌هێزی توندهباكهوه له‌وانه‌یه دار ههڵبكهندرێن و با قووچهبانهكان ببات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌م جۆره بوون: قه‌رس و ئاگری ٥، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئه‌رده‌خان ٧، ئه‌رزنجان ١٠، دێرسم ١١ و ئیدر ١٣ پله.
پێشبینیش ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌م جۆره بن: ئیدر ٢٨، دێرسم ٢٧، ئه‌رزنجان ٢٦، ئاگری ٢١، قه‌رس ٢٠، ئه‌رزه‌ڕۆم ١٩ و ئه‌رده‌خان ١٧ پله.