İsmet Karakaş
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
پێنج تیرۆریستی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ هه‌وره‌تریشقه به هه‌لیكۆپته‌ری ئاتاك له‌چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه كه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر تیرۆریستان له باكووری عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پێنج تیرۆریستی په‌كه‌كه كه پێشتر شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشان كرابوون، له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ هه‌وره‌تریشقه به هه‌لیكۆپته‌ری ئاتاك له‌چالاكی خران".