Sefa Mutlu
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رێگەی پەیامێکەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی کرد.
ئەردۆغان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە: "لە ناخمەوە پیرۆزبایی ساڵی ١٤٤٣ی كۆچى لە گەلەکەمان و جیھانی ئیسلامی دەکەم. نزا لە خوای گەورە دەکەم کە ساڵی نوێ ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، خۆشی و سەرفرازی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وێنەیەکی مزگەوتی پیرۆزی ئایاسۆفیای گەورەی ھاوپێچی پەیامەکەی کردووە.