Zafer Fatih Beyaz
29 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "کۆماری تورکیا، دوایین پەناگە و ئەڵقەی زنجیرەی دەوڵەتەکانمانە، کە گەلە فیداکارەکەمان لە سەختترین ڕۆژەکانی مێژوویدا سەرەڕای ئەو هەموو سەختیی، نەبوونیی و کێشانە چنگی لە سەربەخۆیی گیرکردووە".
بەبۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم، جەژنی کۆمار، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە گرنگە ٢٩ی تشرینی یەکەمی لە ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی ناو سنوورەکانی وڵات، گەلی تورکی قوبرس و هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات کرد، کە یەکێکە لە لووتکەکانی مێژووی تورکیا و پڕە لە سەرکەوتن.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "کۆماری تورکیا، دوایین پەناگە و ئەڵقەی زنجیرەی دەوڵەتەکانمانە، کە گەلە فیداکارەکەمان لە سەختترین ڕۆژەکانی مێژوویدا سەرەڕای ئەو هەموو سەختیی، نەبوونیی و کێشانە چنگی لە سەربەخۆیی گیرکردووە".
گوتیشی: "بەبێ ڕێگەدان بە بازرگانانی ئاژاوەگێڕ کە یەکێتیی و هاودەنگیی نەتەوەییمان دەکەنە ئامانج، پشتیوان بە خودا بەردەوام دەبین لە تێپەڕاندنی بەربەستەکان، تێکدانی یارییەکان و لەباربردنی خەونی ئەو کەسانەی بەدوای فراوانخوازییەوەن".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر بنیاتنانی تورکیایەکی بەهێز و خۆشگوزەران کردەوە و، ڕایگەیاند: "هەموو بەیەکەوە تورکیایەکی بەهێز و گەورە و خۆشگوزەران بنیات دەنێین، کە لە ناوچەکەیدا پێشەنگ و لە جیهاندا ناسراو و ڕێز لێگیراو بێت".