Özcan Yıldırım
07 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دا.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا و پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا و بەرەوپێشچوونی مایەی دڵخۆشییە، باسی لەوەیش کرد کە دیالۆگی ئاست باڵا بەردەوام دەبێت و، لە قۆناغی داهاتوودا درێژە دەدەن بە تاوتوێ کردنی پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی ورد.
هاوکات لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لە سەرۆکی ڕووسیا پوتین کرد.