Muhammed Kaygın,123
18 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2019
چانكری - AA
وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له شارۆچكه‌ی كورشونڵو-ی پارێزگای چانكری برینداربوونی ٣٤ سه‌رنشینی لێكهوتهوه.
پاسێك كه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س بۆ به‌شداریكردن له پرسه له ئیستانبوڵ-ه‌وه به‌ره‌و چانكری به‌ڕێكه‌وتبوو، له نزیك شارۆچكه‌ی كورشونڵو وه‌رگه‌ڕا.
له ئاكامدا ٣٤ سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه برینداربوون كه یه‌كێكیان شۆفێری پاسه‌كه‌یه.
بریندارانی رووداوه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی چانكری و كورشونڵو.