Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی NTVدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كڕینی S-400 له لایه‌ن توركیاوه، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ندام له ناتۆ S-300یان هه‌یه. بوون به خاوه‌نی هه‌رجۆره سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانی ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی له ناتۆدا".
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته مەولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌یه‌وێت پاتریۆت بفرۆشێت ئه‌وا سبه‌ی ئێمه ده‌توانین دووه‌مین وه‌جبه‌ی S-400 بكڕین، ده‌توانین سیستمێكی دیكه‌ی به‌رگریی ئاسمانیی بكڕین".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كڕینی F-35 چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر F-35یش نه‌بێت من ناچارم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییهكهم فڕۆكه‌ی دیكه له شوێنێكی دیكه بكڕم. تا ئه‌و كاتەی خۆمان فڕۆكه به‌رهه‌م ده‌هێنین".