Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "پێویسته ئه‌ڵمانیا له‌وه تێبگات كه شتێكی له‌و شێوه‌یه نییه بڵێت 'من ئه‌وه‌ی بیخوازم به توركیای ده‌كه‌م، ئه‌وه‌یشی بمه‌وێت له توركیای وه‌رده‌گرم'. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو. ئه‌گه‌ر خوازیاری بینینی شتێكی ئه‌رێنین له توركیا، ئه‌وا به دوژمنایه‌تی له توركیا نزیك نابنه‌وه. ئه‌و توركیایه رابوورد كه بڵێیت 'من ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یكه‌م، ئه‌و خراپه‌یه‌ی بمه‌وێت ئه‌نجامی ده‌ده‌م، توركیاش هه‌رچیه‌كم بوێت بیكات' ".
دوینێ، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گابۆن، پاكۆم مۆوبیلیت بۆوبیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بۆچوونی له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی مێركل كه گوتبووی "له‌گه‌ڵ توركیادا دوواین رێككه‌وتن ده‌كه‌ین، پاشان بڕیار ده‌ده‌ین له كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه" چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له دژی توركیا هه‌رچییه‌ك هه‌بێت پشتیوانی ئه‌ڵمانیای تیادا ده‌بینین. سه‌ركۆمارمان له كۆبوونه‌وه‌یدا له چوارچێوه‌ی ناتۆدا یه‌ك به یه‌كی به مێركڵ گوتووه. ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئه‌ڵمانیا له مێركڵی ده‌كات، دوواینجار مافی په‌نابه‌ری پێدان. چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو ئه‌ڵمانیادا، فشاری به‌رنامه بۆداڕیژراو به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانمان له‌وێ. به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به "به‌ڵێ"دا. واته فشاری ده‌وڵه‌تی قووڵ، له‌نێویشیاندا هه‌واڵگری و پۆلیس هه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له گشتپرسییه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیاش ده‌ركه‌وتووه و گوتی: "گوتیان ئێمه ده‌مانه‌وێت بچینه ئینجیرلیك. پێویسته ئه‌ڵمانیا له‌وه تێبگات، كه ناكرێت هه‌رچییه‌كی ویست له توركیای وه‌ربگریت. ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێكی ئه‌رێنی له توركیا ببینن، نابێت دوژمنكارانه له توركیا نزیكببنه‌وه. ئه‌و توركیایه نه‌ماوه كه هه‌رچیتان ویست لێیوهربگرن و بۆتان ئه‌نجامبدات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا، سیگمار گابرێل له په‌یوه‌ندیدایه و بڕیاره گابرێل رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی توركیا بكات.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "ناكرێت ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئینجیرلیك به رووی په‌رله‌مانتاره ئه‌ڵمانییه‌كاندا بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا هه‌نگاوی ئه‌رێنی و قه‌ره‌بووكه‌ره‌وه بنێن، بابه‌ته‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له قۆنیا كێشه‌یه‌ك نییه، بنكه‌ی سه‌ربازیی ناتۆیه. به‌ڵام ئینجیرلیك بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێمەیە. بڕیاره‌كانیشی به ده‌ستی خۆمانه. با هه‌ڕه‌شه نه‌كه‌ن. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رێگه نه‌ده‌ن ده‌چینه شوێنی دیكه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی دروست نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌تانه‌وێت بڕۆن، ئێمه رێگری ناكه‌ین".