Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، هێزەکانی رژێمی سووریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی بەرەی نوسرە هێزە میانڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنیش دەکاتە ئامانج و ئەمەش کارێکە کە دەبێتە مایەی پەکخستنی پرۆسەی چارەسەری سیاسیی.
مەولود چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەواناندا لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە رووداوەکانی ئیدلب گوتی: ''هێزەکانی رژێم بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی بەرەی نوسرە هێزە میانڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنیش دەکاتە ئامانج و ئەمەش کارێکە کە دەبێتە مایەی پەکخستنی پرۆسەی چارەسەری سیاسیی. پێویستە ئەو لایەنانەی کە بڕیارە لە سۆچی کۆببنەوە، ئەمە نەکەن''.