Salih Bilici
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی TGRT Haber TVدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و گرنگترین كاریش كه پێویسته بكرێت بابه‌تی ئاسایشه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته عێراق له په‌كه‌كه و داعش پاكبكرێته‌وه و گوتی: ''دوایین جار وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی هاتن. كۆبوونه‌وه‌ی سێ كۆ سێمان ئه‌نجامدا. ئامانجی سه‌ره‌كیمان لێره‌دا واژووكردنی رێككه‌وتنێكی هاریكاری ئه‌منییه. پێش سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان بۆ عێراق كه ئه‌مساڵ ئه‌نجامی ده‌دات دهمانهوهت بگه‌ینه كۆتایی ئه‌وه. له قۆناغی داهاتوودا ئێمه‌ش سه‌ردانمان ده‌بێت بۆ عێراق''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه پێویسته به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و گوتی: ''ئه‌مریكاش ده‌ڵێت لێره پشتیوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام له بابه‌ته‌كانی به‌شكردنی هه‌واڵگریی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا كه‌موكوڕی هه‌یه. دوایین جار شه‌هیدێكمان دا. بینیمان كه دوای سلێمانی په‌كه‌كه به‌ئاسانی چووه هه‌ولێره‌وه. له‌به‌رئه‌وه رێوشوێن هه‌یه پێویسته بگیرێنه به‌ر. دروستترین رێوشوێن ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عێراقه له په‌كه‌كه''.