Süleyman Elçin
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سۆچی بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی ئاگربه‌ست له سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسیی، لیژنه‌ی ده‌ستوور، له‌ناوبردنی تیرۆریستانی ئه‌ودیو سنوور و، رایگه‌یاند "تا ئه‌مڕۆ چۆن له عه‌فرین و قه‌ڵغانی فوڕات تیرۆریستانمان راماڵیبێت، داعش، په‌كه‌كه، یه‌په‌گه، نوسڕه، جیاوازیی نییه، تیرۆریست تیرۆریسته، بۆ له‌مه‌ودواش له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان، تیرۆریستانی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه راده‌ماڵین. به‌م شێوه‌یه یان به‌وشێوه‌یه رایاندهماڵین. جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌ڵاتن لێی بوونی نییه".
چاوش‌ئۆغڵو له شارۆچكه‌ی كوملوجای ئه‌نتاڵیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا رایگه‌یاند "گه‌له‌كه‌مان بریار ده‌دات. گه‌ل ئه‌وه ده‌بینێت كه كێ هاوپه‌یمانی بۆ سوودی گه‌ل دروستكرد، كێ هاوپه‌یمانی دروستكرد بۆ رووخان، سوتان و له‌ناوبردن و به‌شكردنی وڵات".