Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یهك لهگهڵ ئێران گوتی: "کاتێک وڵاتان رێککەوتنێک واژوو دەکەن پێویسته پابەندیشی بن".
چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا لیتوانییەکەی لیناس لینکیڤیشیەس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە چاوشئۆغڵو باسی لە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لهگهڵ ئێران کرد و گوتی: "کاتێک وڵاتان رێککەوتنێک واژوو دەکەن پێویسته پابەندیشی بن".
ناوبراو گوتیشی: "بۆ گهیشتن به بۆچوونێكی هاوبەش، ئەوەی لەسەرمان بێت ئامادەین ئەنجامی بدەین".