Yıldız Nevin Gündoğmuş,Özcan Yıldırım
10 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به‌و پوله‌ی كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی "كوردستان"ی له‌سه‌ربوو، رایگه‌یاند: "ئه‌مانه كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن. پێمان وایه، شتێكه كه ناوه‌ندێكی دیارییكراو، به عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تی دژی توركیا ده‌یكات".
عومه‌ر چه‌لیك له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی پارته‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
چه‌لیک ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌نێو هه‌ر جۆره نێوهندگیرییهكدا ده‌بن كه رۆڵی هه‌بێت له ئاشتی ئه‌فغانستان و ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-میسڕ، گوته‌بێژی ئاك پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی میسڕدا په‌یوه‌ندیی زۆر به‌هێزی مێژووییان هه‌یه و رایگه‌یاند: "بێ له‌به‌رچاوگرتنی مێژووی هاوبه‌شمان، نه مێژووی ناوچه‌كه، نه مێژووی ئه‌فریقا، نه مێژووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نه مێژووی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناتوانرێت بنووسرێته‌وه".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی بۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بڵینكن نامه‌یه‌كی بۆ سه‌ركرده ئه‌فغانییه‌كان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی ناردووه، عومه‌ر چه‌لیك جه‌ختی له گرنگیی ئاشتیی ئه‌فغانستان بۆ توركیا كرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌نجامێكی ده‌بێت كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا ده‌كات، هه‌ر له بابه‌تی كۆچه‌وه تا پرسه‌كانی دیكه".
چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له نزیكه‌وه چاودێریی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه چاودێریی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاشیان كردووه.
- ئه‌و پولانه‌ی كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپادا نمایشكران
گوته‌بێژی ئاك پارتی سه‌باره‌ت به‌و پوله‌ی كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی "كوردستان"ی له‌سه‌ربوو، رایگه‌یاند: "ئه‌مه له چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چه‌ند چینێكی جۆراوجۆره‌وه ده‌كرێت. ئه‌مانه كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن. له رابردوودا له فه‌ڕه‌نسا نه‌خشه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه ده‌ركه‌وتبوو. ئه‌رمینیا ناوه ناوه ده‌یكات. كاری هه‌ندێك ناوه‌نده. پێمان وایه به‌ده‌ر له سه‌ردانه‌كه، شتێكه كه ناوه‌ندێكی دیارییكراو، به عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تی دژی توركیا ده‌یكات".
له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپا فره‌نسیس بۆ لای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، عومه‌ر چه‌لیك باسی له‌وه‌كرد سیستانی رابه‌رێكی زۆر گرنگی ئایینیی و و هێزێكی سیاسیی گه‌وره‌یه و رایگه‌یاند:
"پێمانوایە ئەو پەیامانەی ئایەتوڵڵا سیستانی بڵاویکردەوە لەبارەی ئەوەی کە پێویستە دیالۆگی نێوان سوننە و شیعە بە دروستی دابڕێژرێت و نابێت کەمینەکان لە عێراق ستەمیان لێ بکرێت، زۆر گرنگ و بەھادارە. به هه‌مان شێوه ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی مه‌زهه‌بگه‌راییه‌وه نابێت توندوتیژیی به‌رهه‌م بهێنرێت له به‌رامبه‌ر گرووپه مه‌زهه‌بییه‌كانی دیكه، زۆر به‌هاداره. به دڵنیاییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان رابه‌ره ئاینییه‌كان هه‌میشه باشه. هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پاپا و ئایه‌توڵڵا سیستانی بۆچوونێك بێت كه له‌و رووه‌وه ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌دوادا بێت. په‌یامه‌كه‌ی پاپا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له پاڵ كڵێساكانی ئه‌وێدا هاوكات مزگه‌وته‌كانیش هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، به ئه‌رێنی ده‌بینین".
چه‌لیك جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پاپا ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵ و سیستانی ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵه و رایگه‌یاند: "هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی دوو سه‌ركرده‌ی سیاسیی و ئایینی له‌و ته‌مه‌نه‌دا، بۆ عێراق و ناوچه‌كه راوێژ و ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت".
- "راسترین شت واژووکردنە لەسەر رێککەوتنێکی ناوەکی"
چەلیک لەبارەی زیادکردنی توانا ناوەکییەکان لەلایەن ئێران و دووبارە تاوتوێکردنەوەی رێککەوتنی ناوەکی کە لەسەردەمی ئۆبامادا لەگەڵ ئێران واژووکرابوو رایگه‌یاند:
"بە سەپاندنی سزا بە ھیچ شوێنێک ناگەن. ئەوانەی کە لە جیھانی رۆژئاوا واژوویان لە رێککەوتنەکە کرد، دەتوانن بە ئاسانی چاودێری پێشھاتەکانی ئێران بکەن. دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی دەتوانێ بە ئاسانی چاودێری ئەمە بکات. بە ھەمان شێوە ئێرانیش لە بەرامبەر ئەو بەڵێنانەی پێی دراوە دەتوانێ ھەماھەنگی خۆی زیاد بکات. پێویستە لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. پێویستە رێککەوتنێکی ناوەکی گشتگر واژوو بکرێ. پێویستە لەبەرامبەر گشت جیھان بەڵێن بە یەکتر بدەن و ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێ. ئەو کاتە ھەم ئەوانەی کە واژووی رێککەوتنەکەیان کردووە ئاسوودە دەبن ھەمیش چالاکییەکانی ئێران چاودێری دەکرێ".