Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک: "داعشەکانی ئەورووپا راستڕەوە توندڕەوەکانن. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داعش چ مانایەک بگەیەنێت. لە ئەورووپاش راستڕەوە توندڕەوەکان هەمان واتان هەیە".
دوا بەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیاری ئاک پارتی کە بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
چەلیک گوتی: "داعشەکانی ئەورووپا راستڕەوە توندڕەوەکانن. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داعش چ مانایەک بگەیەنێت. لە ئەورووپاش راستڕەوە توندڕەوەکان هەمان واتان هەیە".
گوته‌بێژی ئاك پارتی عومه‌ر چه‌لیك لەبارەی بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی سندوقی دراوه‌وه گوتی: "ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستێكی دیموكراتی نییه. هه‌ڵوێستێكی هاوخهمانه نییه. به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستێكی ئایدۆلۆژییه. به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌م ره‌وته ئایدۆلۆژییه تا دێت زیاتر ده‌ست به‌سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ده‌گرێت. هاوکێشەیەکی وایان دروست کردووە وەک ئەوەی بڵێی کە بەو یارمەتییە دارایی بۆ سوورییەکان دەنێردرێت، کێشەی دارایی دروست دەبێت. ئەو هاوکێشەیە زۆر مەترسیدارە".
سەبارەت بە سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا، چەلیک گوتی: "دەتوانین بڵێن کە سەردانەکەی بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵ ئەڵمانیا و کردنەوەی پەرەیەکی نوێ ئەنجامدرا. هه‌ندێك هه‌واڵ و وتارمان بینیوه كه هه‌وڵێكی زۆریان پێوه دیاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگیی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه و دوورخستنه‌وه‌ی كارنامه‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ردانه‌كه كه ته‌نانه‌ت شكۆی خۆشیان ده‌خاته كێشه‌وه".
چەلیک سەبارەت بە مانەوەی پەنابەرە سوورییەکان لە تورکیا گوتی: "تا ئەوکاتەی شوێنێکی پارێزراو دروست دەکرێت، ئەوان لەلای ئێمە بە میوانی دەمێننەوە و بەدەوام دەبین لە بەشکردنی نان و خواردنمان لەگەڵ ئەوان. لەبەر ئەوەی ئەوە تاقیکردنەوەیەکی مرۆییە بۆ ئێمە".
گوته‌بێژی ئاك پارتی عومه‌ر چه‌لیك لەبارەی پێشنیاری مه‌هه‌په بۆ لێبوردن گوتی: "كاره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پارته‌كه ته‌واو نه‌بووه. له‌قۆناغی كۆتاییداین به‌ڵام هێشتا خاڵی كۆتایی دانه‌نراوه".
ناوبراو لە تەوەرەریەکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی باسی لە هەڵوێستی کلچدارئۆغڵو کرد و گوتی: "شتێکی دلخۆشکەرە کە بەڕێز کڵچدارئۆغلو هەستیاری نیشان بدات بەرامبەر بەو کەسانەی کە پەلاماری نوێژەکانمان و ئاڵامان بدات".
ئەو گوتەبێژە لەبارەی رەخنەکانی کلچدارئۆغڵو کە لە بابەتی زانیاری دارایی کردبووی گوتیشی: "کێ زانیاری لەبارەی دارایی وڵات بە یەکێکی دیکە دەدات. زانیارییەکان لەبارەی دارایی وڵات لە ئەجیندای کۆماری تورکیایە".