Eşref Musa
25 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2024
تەلئەبیەز - AA
ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە بە مەبەستی چەکدارکردنی، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی لە شارۆچکەی عەین عەرەب سەر بە پارێزگای حەلەب لە سووریا کە لە ژێر داگیرکاریی خۆیدایە، ڕفاند.
ڕیدۆر ئەحمەد، گوتەبێژی "ڕابیتەی سەربەخۆی کورد" کە گرووپێکی نەیاری کوردییە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لە شارۆچکەی عەین عەرەب سەر بە پارێزگای حەلەب لە سووریا تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانیان بەناوی (ف.ئا.ی) ڕفاندووە.
ڕیدۆر ئەحمەد باسی لەوە کرد کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ڕێگریی دەکات منداڵە ڕفێندراوەکان پەیوەندی بە خێزانەکانیانەوە بکەن.
ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە ئەو منداڵ و گەنجانەی دەیانڕفێنێت یان دەستبەسەریان دەکات، ڕەوانەی کەمپەکانی مەشق و ڕاهێنانیان دەکات بۆ وەرگرتنی ڕاهێنان لەسەر چەک.
ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ١٠ی ئاداریشدا منداڵێکی دیکەی لە شارۆچکەی منبج سەر بە پارێزگای حەلەب ڕفاندبوو.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢٢دا لەبارەی "منداڵانی ناو شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکانی ساڵانە" بڵاویکردەوە کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لق و پۆپەکانی لە سووریا بە ناوی هەسەدە و یەپەگە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ منداڵیان ڕفاندووە و وەک سەرباز بەکاریان هێناون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەسەدەی باڵی سووریای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ٦٣٧ منداڵی خستووەتە ڕیزەکانییەوە و بە گشتی پێکهاتەکانی دیکەی سەر بە ڕێکخراوەکەش لە سووریا ٦٣٣ منداڵیان ڕفاندووە.
هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا لێدوانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس خراوەتەڕوو کە دەڵێت: ''زۆر نیگەرانم لەوەی منداڵان لەلایەن هەپەگە/پەکەکەوە وەک سەرباز بەکاردەهێندرێن. داوا لەوانە دەکەم واز لەوە بهێنن منداڵان وەک سەرباز و ئامانجی جیاواز بەکاربهێنن و تەواوی منداڵان ئازاد بکەن".