Sidar Can
10 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان و دێرسم لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بارینی ناو بەناوی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئەرزەڕۆم ناوچەکەی سپی پۆ کردووە.
شەوی رابردوو پلەی گەرما لە پارێزگاکە دابەزی بۆ چوار پلەی ژێر سفری سەدی و، بەهۆی سەرماوە سەهۆڵبەندان لە هەندێ رێگاوبان دروست بوو، جامی ئۆتۆمبێلەکانیش سەهۆڵیان گرتووە.
ئاستی بەفری باریو لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن گەیشتووەتە ١٦ سم.
- قەرس
دوای بارینی بەفر لە پارێزگای قەرس کە لە رۆژانی رابردوودا کاریگەر بوو، کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە و درەخت و گژوگیای ناوچەکە زوقمی گرتووە و چلورە بە سەربانەکاندا شۆڕبووەتەوە.
بەهۆی تەمەوە مەودای بینین لەو رێگایەی قەرس بە شارەکانی ئەرزەڕۆم، ئیدر و ئەردەخانەوە دەبەستێتەوە دابەزیوە و شۆفێران توشی سەختی دەبن.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان کە پلەی گەرما لە شەودا تا حەوت پلەی خوار سفری سەدی دابەزیووە، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە و جامی ئۆتۆمبێلەکان سەهۆڵی گرتووە.
کۆترەکان کە بەهۆی سەرماوە توانای دەستخستنی خۆراکیان نییە، لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواردنیان پێ دەدرێت.
هاوکات تەمێکی زۆر باڵی بەسەر قەزای گۆلەدا کێشاوە.
- دێرسم
لە قەزاکانی پولومور و ئۆڤاجک لە پازگای دێرسم، بەهۆی سەرماوە سەهۆڵبەندان بەشێکی دۆڵەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە و، درەخت و گژوگای ناوچەکە زوقمیان گرتووە.
سەرەڕای ئەو کەشوهەوا ساردە، ئاژەڵدارانی ئەو قەزایانە ناچارن ئاژەڵەکانیان بۆ لەوەڕ ببەنە دەرەوە.
بەهۆی چڕی تەمەوە مەودای بینین لەو قەزایانەدا دابەزیەوە و شۆفێران دووچاری سەختی دەبن لەکاتی شۆفێریدا.