Zafer Fatih Beyaz,Rewa Mahmood Hasan
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەری رووسیا بۆکاروباری سووریا ئالێکساندەر لاڤرەنتێڤ.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، تێیدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە کاری لەپێشینەی تورکیا بۆ ئاسایشی نیشتمانی کراو هاوکات پرسەکانی پاراستنی لێکتێگەیشتنی ئیدلب، دامەزراندنی کۆمیسیۆنی دەستووری و راگەیەندنی، بەرەنگاری تیرۆر لە تەواوی سووریا، ناوچەی ئەمنی، بەرەنگاری داعش و پەکەکە\یەپەگە\پەیەدە و تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکان و یەکپارچەیی خاکی سووریا و چارەسەری سیاسیی کێشەی سووریا باسیان لێوە کرا.