Sayim Harmancı
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2023
هەکاری - AA
لە شارۆچكهی شەمزینان سەربە پارێزگای هەکاری، لە کۆی ٤٩ گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون کە رێگاوبانەکانیان بەهۆی بەفرەوە داخرابوون، رێگای ٤٣یان بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبان و گواستنەوەی سەربە ئیدارەی تایبەتی پارێزگاکە وەرگیراوە، تیمەکانی راماڵینی بەفر، سەرقاڵی کارەکانیانن بۆ کردنەوەی رێگای ٤٩ گوند و کێڵگە کە بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی دوێنێ کاریگەر بوو، داخرا بوون.
تیمەکان رێگاوبانی ٤٣ گوند و ناوچەیان کردەوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی کردنەوەی رێگای یەک گوند و پێنج گێڵگەن.