Sangar Hamad Azeez
21 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵمۆش رایگەیاند "هیچ بارودۆخێک دروست نابێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان دروست بکات، باری نائاسایی تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی هاوتەریب دەبێت".
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی کۆماری، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
کورتوڵموش جەختی کردەوە لەوەی کە راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ گەل نییە و گوتی: "هیچ بارودۆخێک دروست نابێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان دروست بکات، باری نائاسایی تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی هاوتەریب دەبێت، هەروەها کۆبوونەوەکانی پەرلەمان درێژەیان دەبێت بە ئامانجی بە یاساییکردنی ئەو هەنگاوانەی کە لە دژی کودەتاچییەکان دەنرێت".