Rauf Maltaş,Ali Kemal Akan,Ali Gazel
03 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا سەدەی دووهەمی تورکیا وەک سەدەی برایەتیی بە وردیی و وریاییەوە زیاتر بەرەو پێش دەبەین. لەم دیدگای برایەتییەماندا گرنگی بە دابینکردنی یەکسانی هەرێمیی دەدەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی زانکۆی ئەدیاماندا، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش باسی لە سەدەی تورکیا کرد و، ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا سەدەی دووهەمی تورکیا وەک سەدەی برایەتیی بە وردیی و وریاییەوە زیاتر بەرەو پێش دەبەین. لەم دیدگای برایەتییەماندا گرنگی بە دابینکردنی یەکسانی هەرێمیی دەدەین".
گوتیشی: "ئەم سەدەیەی پێی دەڵێین سەدەی تورکیا، سەدەیەک دەبێت کە تیایدا بە دیدگای برایەتیی و هاودەنگی کۆمەڵایەتی بە تەواوی مانا برایەتیی لە تورکیا دامەزرابێت. لەم پێناوەشدا هەموو بەیەکەوە ناچارین پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز فەراهەم بکەین".
کورتوڵموش ئاماژەی بە پرۆسەی تورکیا بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "ئەو پرۆژەیەی وەک سیاسەتێکی دەوڵەت لەڕێگەی کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسییەوە بەپشتیوانی گەل خستوومانەتەگەڕ، لە کورتترین ماوەدا بە ئەنجامی دەگەیەنین".
ڕاشیگەیاند: "ئاگادارم هەندێک چەقەڵ لەملاولا چاوەڕێ دەکەن و خوا خوایانە ژینگەی بێ تیرۆر دەستەبەر نەبێت. چی دەکەن بیکەن، بە دڵنیاییەوە ئەمجارە سەرکەوتوو دەبین".