ئاگری
کۆشکی ئیسحاق پاشا یەکێکە لە کۆشکە ھەرە گەورەکانی جیھان و لە سەدەی ١٨ئیسحاق پاشا لە چیای بازیدی سەر بە پارێزگای ئاگری دروستکراوە کە دەکەوێتە ناوچەیەکی سنووری نێوان تورکیا و ئیران.
بەرێوەبەری گەشتوگوزار لە تورکیا موحسین بولوت بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو (AA) گوتی" ساڵی٢٠١٠ بە ھاوکاری وەزارەتی گەشتوگوزار نۆژەنکردنەوەی ئەم کۆشکە دەستی پێکردوە و ئیستا بەرەو تەواوبوون دەچێت."
بولوت گوتیشی" ھەر لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا ئێستا، زیاتر لە ١٠٠ھەزار گەشتیار سەردانی ئەم کۆشکەیان کردوە و بە کامێرای چاودێریش ئاسایشی کۆشکەکە کۆنترۆڵکراوە"