Sangar Hamad Azeez
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
مووش - AA
لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، ئاژەڵدارانی ماردین کە مەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان روویان لە لەوەڕگاکانی ئەرزڕووم کردبوو، دوای دابەزینی پلەکانی گەرەما جارێکی دیکە بەرەو زێدی خۆیان کۆچ دەکەن.
یەکێک لەو خێزانە کۆچبەرانەی کە بە ئامانجی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان روویان لە ئەرزڕووم کردبوو رایگەیاند، ماوەی یەک مانگە دووبارە دەستمان بە کۆچکردووەتەوە بۆ زێدی خۆمان (ماردین) لە ئێستا گەیشتووینەتە شاری مووش.
کۆچبەر ئاگیت بەیار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ماردین لە شارۆچکەی کارایاغز لە ئەرزڕووم چەندین رۆژە بەڕێوەین".
ئاگیت گوتیشی: "دوای ئەوەی پلەکانی گەرما دابەزی بڕیارماندا دووبارە بەرەو ماردین کۆچبکەینەوە، ماوەی یەک مانگە بە ڕێگاوەین توانیومانە بگەینە مووش. نزیکەی مانگێکی دیکە لە رێگادابین دەگەڕێینەوە ماردین. ئافرەتەکانمان لە دووری ئێمە خێمە هەڵدەکەن شەوانە. بەیانیان کاتژمێر ٥:٠٠ هەڵدەستن و خێمەکانیان کۆدەکەنەوە و بەرەو لای ئێمە دێن دواتر بەیەکەوە رێ دەکەین".