Rewa Mahmut Hasan
03 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
دوای ئەوەی لە ٢١ ی ئایاری ئەمساڵدا چەند ئەندامێکی رێکخراوێکی تیرۆریستی داعش لەکاتی ئامادەکاری بۆ کردەوەیەک دەستگیر کران، دوای لێپێچینەوە لەگەڵیان چەندین گرتەی ڤیدیۆیی نێوان خۆیان دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەم تیرۆریستانە ویستوویانە لە کاتی بەڕێوەچوونی 3مین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان کە لە 21ی ئایار لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، چالاکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دوو کەسی چەکدار دەردەکەون کە بە زمانی رووسی قسە دەکەن و پەیامێک بڵاودەکەنەوە کە ماوەکەی ٥ خولەک دەبێت.
ئەو دوو چەکدارە جلوبەرگەکەیان سپیەوە و دەموچاویان داپۆشیوە، ئامادەکاری بۆ کردەوەیەک دەکەن.
دەرکەوتووە ئەو گرتە ڤیدیۆییە چەند کاتژمێرێک بەرلە دەستگیرکردنیان تۆمار کراوە.