Hakan Sarı
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
وان – AA
گرووپێك له ژینگه‌دۆستان چوونه رەبەنگەی سانت تۆماس-ی مێژوویی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له سه‌ده‌ی ١١ی زایینییەوە دروست كرابێت و ده‌كه‌وێته قه‌زای گه‌ڤاش سەربە پارێزگای وان.
ئه‌م رەبەنگەیە ده‌كه‌وێته گوندی ئاڵتساچ و دوو هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه.
دیمه‌نی رەبەنگەكه و سروشتی دڵڕفێنی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری و ده‌ریاچه‌ی وان له رێگای درۆنه‌وه تۆمار كرا.
ژینگه‌دۆست یوسف ئۆزهان رایگه‌یاند كه به بینینی دڵڕفێنی ناوچه‌كه سه‌ر سام بووه و گوتی: "له رێگای ئه‌م چالاكییه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی وان ببینم. دووه‌م جاره بێمه ئه‌م ناوچه‌یه. له كاتی ههڵزنیندا كه‌مێك هه‌ستم به ماندووبوون كرد، به‌ڵام توانیم سه‌ربكه‌وم. رهبهنخانهكه شوێنه‌وارێكی مێژوویی زۆر گرنگه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساندین له‌گه‌ڵ سروشتی دڵڕفێندا بینینین. پێشنیار ده‌كه‌م هه‌موو كه‌سێك روو بكاته ئێره و خۆی له بینینی ئه‌و جوانییه دڵڕفێنه بێبه‌ش نه‌كات".