Ali Kemal Akan
21 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئێستا بێڕه‌وشت و بێئهدهبێك هاتووه هیوا ده‌خوازێت چاره‌نووسی منیش وه‌ك چاره‌نووسی (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا، عه‌دنان) مه‌نده‌رێس بێت. ئه‌ی بێڕه‌وشتی بێئه‌ده‌ب كاتێك ئێمه ئه‌و رێگه‌یه‌مان گرته به‌ر كفنمان پۆشی. ئێمه له مردن نه‌ترساین و وه‌ك پێویستییه‌كی باوه‌ڕی كارمان ترساندنی مردنه و به‌م جۆره به‌رده‌وامی به رێگاكه‌مان ده‌ده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاک پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی:
"ئێستا بێڕه‌وشت و بێئهدهبێك هاتووه هیوا ده‌خوازێت چاره‌نووسی منیش وه‌ك چاره‌نووسی (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا، عه‌دنان) مه‌نده‌رێس بێت. ئه‌ی بێڕه‌وشتی بێئه‌ده‌ب كاتێك ئێمه ئه‌و رێگه‌یه‌مان گرته به‌ر كفنمان پۆشی. ئێمه له مردن نه‌ترساین و وه‌ك پێویستییه‌كی باوه‌ڕی كارمان ترساندنی مردنه و به‌م جۆره به‌رده‌وامی به رێگاكه‌مان ده‌ده‌ین. ئێوە لەو کەسانەن کە هەرباسی مەرگ بێتەپێشەوە یەکسەر بەدوای رێگای هەڵاتندا دەگەڕێن. ئایا چارەنووسی مەندەرێس دڵخۆشی کردن؟ چونکە هەر ئێوەبوون کە بەو چارەنووسەتان گەیاند. ئێستا هەمان چارەنووس بەبیری ئێمەش دەهێننەوە؟ بێهوودە خۆتان ماندوو مەکەن، چونکە ئێمە بۆ هەموو ئەم شتانە ئامادەین. لە ١٥ی تەمووزیشدا ئەمەمان بینی و ئەم وڵاتەمان کردە گۆڕستانی ئەوانەی ئامادەکارییان بۆ ١٥ی تەمووز کردبوو".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه سه‌یری ئه‌م قۆناغه ده‌كه‌ن كه له ٢٠ ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه ده‌بیندرێت پڕبه‌رهه‌مترین، باشترین و پڕتێكۆشانترین قۆناغی كۆماری توركیا، ئه‌م ٢٠ ساڵه بووه.
درێژەی هەیە..