Enes Kaplan
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رهخنهی له سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "لە گارە، جودی، تەندورەک و بەستلە دەرەلە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تۆش لە یاریگاکانەوە تەماشا بکە. ئایا ئاهوناڵەی دایکانی دیاربەکرت بیستووە؟ بێ شەرمانە دەڵێیت بەرپرسی ١٣ شەهیدەکەمان سەرکۆمارە، تۆ چەند بێ چاو و روویت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسهوه بەشداری له كۆنگرهی حهوتهمی ئاسایی لقهكانی ئهنقهره، ئوردو و ئورفادا كرد.
سەرکۆماری تورکیا رهخنهی له سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "لە گارە، جودی، تەندورەک و بەستلە دەرەلە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تۆش لە یاریگاکانەوە تەماشا بکە. ئایا ئاهوناڵەی دایکانی دیاربەکرت بیستووە؟ بێ شەرمانە دەڵێیت بەرپرسی ١٣ شەهیدەکەمان سەرکۆمارە، تۆ چەند بێ چاو و روویت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان به جهختكردنهوه لهوهی كه تا بنەبڕکردنی تیرۆر و چارەسەرکردنی ریشەیی پرسی تیرۆر لە تورکیادا، خەباتیان بەردەوام دەبێت گوتی: "ئەوانەی لە پێناو راگرتنی دڵی هاوپەیمانەکانیان، ناتوانن ئیدانەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بکەن، مافی ئەوەیان نییە باسی مرۆڤایەتیمان بۆ بکەن. ئەم نیشتمانە ئازیزەمان بە رۆحمان دەپارێزین و رادەستی ناپاکانی فەتۆ، بکوژانی پەکەکە و دڕندەکانی داعش-مان نەکردووە و نایکەین. دژبەوانەی دارشەق بۆ شوێنکەوتووانی رێکخراوی تیرۆریستیی دروست دەکەن ئێمە لە پێناو گەلەکەماندا و بەیەکەوە لەگەڵ گەلەکەماندا، بەردەوام دەبین لەسەر خەباتەکەمان. ئێمە هەرگیز بەرگریی لە تیرۆریستان ناکەین. لەبەرئەوە هیچ کات چاویان لەسەر لانابەین''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لهبارهی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێشهوه گوتی: "لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، لەڕێی جێبەجێکردنی پرۆگرامی تایبەت بە سەرجەم چین و توێژەکان، ئابووری وڵاتەکەمان لە داڕمان پاراست. ژمارەی قەروێڵەکانمان لە بەشی چاودێری چڕ نزیکەی ژمارەی قەروێڵەکانی ئەو بەشەیە لە ئەورووپا. هەروەها لەڕێی زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کارمەندەوە سوپای تەندروستیی وڵاتەکەمان سەربەرزانە ئەم قۆناغە بەڕێوەدەبات".