Barış Gündoğan
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''لەو باوەڕەدام دوژمنانی ئیسلام و تورکیا لەو زۆنگاوی کین و رقەی بە ناوی ئازادییەوە چوونەتە ناوی دەخنکێن و لەناودەچن. ئەوانە نیشانەی ئەوەن کە ئەورووپا سەرلەنوێ گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی دڕندەیی''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم شەو بۆ موسڵمانان شەوێکی تایبەتە.
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند ''بەداخەوە بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە دوژمنایەتیکردنی ئیسلام و موسڵمان و بێ رێزییکردن بەرامبەر پێغەمبەری ئازیزمان، بەتایبەتی لەنێو سەرکردەکانی ئەورووپادا وەک شێرپەنچە بڵاوبووەتەوە. بیستم کە لە ریگەی کاریکاتێرەوە لە بەرگی ئەو گۆڤارەی کاریکاتێری ناشرین و دوور لەرەوش لەبارەی پێغەنبەری ئازیامان بڵاودەکاتەوە کراومەتە ئامانج. لەبەرئەوەی ئیعتباری نییە لە لام، تەماشای ئەو کاریکاتێرەم نەکردووە کە بزانم ئەو جۆرە بڵاوکراوە بێ رەوشتانە چیان کردووە. بۆ من كێم، تا پێویست نهكات شتێك بڵێم لهبارهی ئهو بێنامووسانهی کە بهم جۆره سووكایهتی به پێغهمبهری خۆشهویست و خۆشهویستی خۆشهویستان دهكهن".
لە بەرامبەر ئەو گوتەیەی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەرلەمانتارانی هۆڵەکە بۆ ماوەیەک ئەردۆغان-یان چەپڵەرێزان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''نیگەرانیی و توڕەییم بە هۆی ئەو هێرشە قێزەونەوە نییە کە کراوەتە سەر خۆم، بەڵکو بەهۆی ئەو بێ ئەدەنیەوەیە کە بەرامبەر پێغەمبەری ئازیزمان کە لە گیانمان ئازیزترە. لەو باوەڕەدام دوژمنانی ئیسلام و تورکیا لەو زۆنگاوی کین و رقەی بە ناوی ئازادییەوە چوونەتە ناوی دەخنکێن و لەناودەچن. ئەوانە نیشانەی ئەوەن کە ئەورووپا سەرلەنوێ گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی دڕندەیی. ماكرۆن و هاوبیرهكانی كه تۆوی رق و كینه، بێسوودی، ئیستیفزازی و ناشیرینی دهچێنن، شایستهی فهڕهنسا و به گشتیش ئهورووپا نین. داوا له میانڕهوهكانی ئەورووپا دهكهم له پێناو داهاتوویهكی پڕشنگدار بۆ خۆیان و نهوهكانیان بڕیاری پێویست بدهن له بهرامبهر ئهو ههوڵ و ههڵوێسته ترسناكه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە وەڵامی ئەوانەی بە بەرگرییکردن لە سووکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئازیزمان هەوڵدەدەن هانی دڵە رەشبووەکان بدەن با بەو شێوەیە دووبارە بکەینەوە کە هەزار و ٤٤٢ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی مەدەنی دایەوە، هاوکات بەشێک لە نەشیدی ''طلع البدر علينا''ی خوێند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''راستگۆیانە دژوەستانەوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر پێغەمبەری ئازیزمان بۆ ئێمە بابەتی شەرەفە''.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە تورکەکان لە پاڵ ئایینی خۆیاندا رێز لە پیرۆزیی ئایینەکانی دیکەش دەگرن و گوتی: ''چەندین سەدەیە لەم خاکەدا مزگەوت، کڵێسا، کنێس لە پاڵ یەکدیدا خزمەت دەکەن. تەنانەت لەژێر پارێزی باوباپیرانماندا بوون. لەژێر پارێزی دەوڵەتدان، هەر لە ئیستانبوڵەوە تا هاتای نموونەی بێ شوماری ئەوەمان هەیە. ئێستا من لێرەوە بانگ لە خۆرئاوا دەکەم، ئایا ئێوە نەبوون لە رواندا سەدان هەزار کەستان کوشت؟ ئێوە نەبوون لە جەزائر ملیۆنەها کەستان کوشت؟ ئێوە نەبوون تەنیا لەبەر بوونی ئەڵماس، فۆسفات و ئاڵتوون چوونە هەموو وڵاتانی ئەفریقاوە و خەڵکەکەیتان کوشت. ئێوە بکوژن، بکوژ. ئەمڕۆش بەدوای هەمان شتەوەن. دەچنە لوبنان. تۆ کارت چییە لە لوبنان؟''
گوتیشی: ''لە لوبنان کارەساتێک روودەدات، دەچێتە ئەوێ گوایە ئاراستەیان بکات. چی بوو، ئەوەی دەتویست بەدەستتهێنا؟ نەوتوانی. بۆچی؟ دەریان کردنی دەریان کردی. هەر بناسرێت دەردەکرێت. ئەوانە دەیانەوێت سەرلەنوێ گەشتی خاچی دەستپێبکەنەوە''.