28 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به هه‌وڵ و كۆششی ژماره‌یه‌كی زۆر له دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك TÜBİTAK، TÜRKSAT، Aselsan، TUSAŞو CTECH توانیوویانه مانگی ده‌ستكردی TÜRKSAT 6Aبه‌رهه‌م بهێنن، رایگه‌یاند: "ئه‌م مانگه ده‌ستكرده له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه. له پلانماندایه ساڵی داهاتوو ره‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمانی بكه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی وه‌گه‌ڕخستنی مانگی ده‌ستكردی TÜRKSAT 5A كه له كه‌مپی TÜRKSAT له گۆلباشی به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به هه‌وڵ و كۆششی ژماره‌یه‌كی زۆر له دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك TÜBİTAK، TÜRKSAT، Aselsan، TUSAŞو CTECH توانیوویانه مانگی ده‌ستكردی TÜRKSAT 6Aبه‌رهه‌م بهێنن گوتی: "ئه‌م مانگه ده‌ستكرده له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه. له پلانماندایه ساڵی داهاتوو ره‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمانی بكه‌ین. (به رەوانەکردنی TÜRKSAT 6A بۆ بۆشایی ئاسمان) تورکیا دەچێتە ریزبەندی ١٠ وڵاتی بەرهەمهێنی مانگی دەستکردی پەیوەندیکردن لە جیهاندا''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی دەستکردی TÜRKSAT 5B کە کاری دیزاین و بەرهەمهێنانی بە سەرکەوتوویی تەواوبووە، تاقیکردنەوەی بەردەوامە و گوتی: "ئامانجمانە لە چارەکی کۆتایی ساڵدا رەوانەی ئاسمانی بکەین. TÜRKSAT 5B کە تواناکانی لە تەواوی مانگە دەستکردەکانی ئەمڕۆ زیاترە، کە خرایە کار توانای پەیوەندیکردنەکانمان ١٥ هێندە زیاد دەبێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت مه‌ترسیی ئه‌نجامدانی هێرشی سایبهریشهوه گوتی: ''بە ئاگابوون لەوەی کە مەترسییە بنەڕەتە گەورەکە سایبەر لە بۆشایی ئاسمانەوەیە، میکانیزمێکی بەرگریی سایبەری بەهێز دروست دەکەین. به پشتبه‌ستن به داتاكان به‌م نزیكانه كاره‌كانمان ده‌خه‌ینه روو له‌باره‌ی پێشخستنی به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نیشتمانیی و ستراتیجیی رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ مێشكی ده‌ستكرد".