Mümin Altaş
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''سوپاس بۆ خوا لە سایەی ژێرخانی تەندروستیی بەهێزمان، ئەو رێوشوێنانەی لەکاتی خۆیدا دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گرتمانەبەر و فیداکاری کارمەندانی تەندروستییمان بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە ئاسانتر ئەو قەیرانە تەندروستییە تێدەپەڕێنین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی کردنەوەی هەفتەی مەولودی نەبەوی لە ناوەندی کولتوور و کۆنگرەی گەل لە بەشتەپە، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا گوتی: ''لێرەوە بانگەواز لە سەرکردەکانی جیهان دەکەم و دەڵێم وەرن ئەگەر لە فەڕەنسا ستەم لە موسڵمانان دەکرێت با هەموو بەیەکەوە بەدەم ئەوێشەوە بچین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''لێرەوە بانگەواز لە گەلەکەم دەکەم کە هەرگیز کەلوپەلی فەڕەنسی نەکڕن''.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە هەڵوێستەکانی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کرد و رایگەیاند ''بە هاندانی سەرکردەکەی فەڕەنسا کە مێشکی پێویستی بە کۆنترۆڵکردن هەیە دەستکراوە بەو پەلامارانە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: ''بانگەواز لە راوێژکار مێرکڵ دەکەم؛ خۆ لای ئێوە ئازادی ئایین هەبوو، خۆ لای ئێوە دڵنیایی دەوڵەت هەبوو دژ بەوەی بە ئایین یان شوێنکەوتوانی دەکرا؟ باشە چۆنە لە نوێژی بەیانییدا زیاتر لە ١٠٠ پۆلیس پەلاماری مزگەوت دەدەن؟ تەواو بە پێچەوانەوە ئەوانەوە تا ئەمڕۆ لە تورکیاتانەوە بیستووە؟ نەخێر. بۆچی، لەبەرئەوەی لای ئێمە ئازادی راستەقینەی ئایین هەیە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''دوژمنایەتیکردن ئیسلام و موسڵمانان لە وڵاتانی ئەورووپادا، بەتایبەتی لە سایەی سەرۆک دەوڵەتەکانەوە بووەتە سیاسەتێکی پاڵپشتیکراو''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها رایگەیاند ''ئێوە بە واتای راستەقینە فاشیستن، ئێوە بە واتای راستەقینە ئەڵقەی زنجیری نازیین''.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە رووداوەکانی رۆژانی رابردوو دوا و گوتی: ''ئەو رووداوانەی لەم رۆژانەی دواییدا روویاندا، ئەو سنووربەزاندنانەی لە ئاستی سەرۆک دەوڵەتەکاندا کران، ئەو پەلامارانەی پۆلیس کە لە میانی نوێژی بەیانیدا کرانە سەر مزگەوتەکان بە رووداوی ئاسایی نابینین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دوژمنایەتیکردنی ئیسلام رایگەیاند ''پەرلەمانی ئەورووپا کە لە هەموو بابەتێکدا لەبارەی وڵاتەکەمان بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو، ناتوانێت هەر وا بە فرتوفێل ئەم بابەتە تێپەڕێنێت''.
گوتیشی: ''رەگەزپەرستیی و دوژمنایەتیکردنی ئیسلام لەلایەن هەرکەسێکەوە جا لە هەر پۆست، پلە و پایەیەکدا بێت ئەو کەسە نەخۆشی مێشکی هەیە''.