Merve Yıldızalp Özmen
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په و گوته‌بێژی پارته‌كه، فایق ئۆزتراك، ئاشكرایكرد ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
فایق ئۆزتراك له په‌یامێكدا له‌رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، رایگه‌یاندووه: "كه‌مێك پێش ئێستا زانیم كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌م بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه. ره‌وشی ته‌ندروستییم زۆر باشه. به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ماڵه‌وه كارده‌كه‌م. سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هه‌واڵیان پرسیوم. تكا ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی كه‌می رابردوودا بێ ماسك له‌گه‌ڵ من بەرکەوتنیان هه‌بووه، پشكنین بكه‌ن".