Mohammed Baqi Hussein
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌وانه‌ی مه‌رگی كه‌سانی دیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی خۆیان به‌كار دێنن، كۆتاییهكهیان دیار نییه.
كاڵن گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه خه‌یاڵ و فانتازیای وه‌ك جیابوونه‌وه، دابه‌ش كردن، خۆسه‌ری، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و كانتۆن كه ناوبه‌ناو باسی لێوه ده‌كرێت و دوێنیش به ئاشكرا خرایه‌ڕوو، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی بنیاتنراون، به‌رامبه‌رێكی نییه. كۆتایی ئه‌وانه دیاره كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر مردنی كه‌سانی دیكه سیاسه‌ت بكه‌ن، له‌مه‌ودواش جیاواز نابێت. له كاتێكدا تاوانه‌كانی په‌كه‌كه ئاشكرایه، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌شی تیرۆر و توندوتیژی ده‌ڕازێننه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به جوان و شیرین نیشانی بده‌ن، دیاره كه بێهووده كار ده‌كه‌ن".
"هیچ وڵاتێك رێگه نادات له كۆڵانه‌كانیدا خه‌نده‌ق هه‌ڵبكه‌نرێت"
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ وڵاتێك رێگه نادات هاووڵاتیان له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه تیرۆر بكرێن. كاڵن هەروەها گوتی: "هیچ وڵاتێك هه‌رگیز رێگه نادات هاووڵاتیانی له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه تیرۆر بكرێت و په‌لامار بدرێت و ماڵه‌كه‌ی داگیر بكرێت. هیچ وڵاتێكی دیموكراسی، ناوی هه‌رچی بێت، رێگه به هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق نادات. هیچ وڵاتێك هه‌رگیز رێگه به چاندنی تۆی دووبه‌ره‌كی نادات له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌لایه‌ن رێكخراوێکەوه. هیچ وڵاتێكی دیموكرات رێگه نادات به رێكخراوه‌كان له رێگه‌ی تیرۆر و توندوتیژییه‌وه ببنە چه‌ته‌ی نێو شاره‌كان".
"زۆرترین خراپه‌كاری به‌رانبه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان پێداون"
كاڵن جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پێشتر دژی توركیا ئه‌نجامدراون بێ ئه‌نجام بوون.
كاڵن دەڵێت: "هه‌وێنی خاكی توركیا دیاره. پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌م خاكه زۆر ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره تاقی كراوه‌ته‌وه و هه‌موویان بێهووده بوون. ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باس له‌و فانتازیایانه ده‌كه‌ن، له راستیدا زۆرترین زیان به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1ی تشرینی دووه‌مدا ده‌نگیان پێدان. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه رێز له ئیراده‌ی گه‌ل ده‌گرین، رێز له‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرین كه ده‌نگیان به‌و پارته داوه، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌و روونكردنه‌وانه‌ی له‌م دواییانه‌دا بڵاو كرایه‌وه، له هه‌موو هه‌لێكدا هه‌وڵی په‌كه‌كه به روون و ئاشكرایی دیاره. ئه‌و پلانانه سه‌رناگرێ و كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه كۆماری توركیا به‌ش به‌ش بكات".
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیله‌وه گوتی: "هەتا ئیسرائیل 3 مه‌رجه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی نابنه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌وسه‌ره‌وه ته‌ماشای ئه‌م رسته‌یه بكه‌ین واتە، هه‌ركاتێكی ئه‌و 3 مه‌رجه جێبه‌جێكران، ئه‌وكاته زه‌مینه‌یه‌ك ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان. مه‌رجی یه‌كه‌م جێبه‌جێ كرا. له‌باره‌ی مه‌رجی دووه‌مه‌وه واتە قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه، هه‌نگاو نراوه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی واژۆ بكرێت. دانوستانه‌كان له‌وباره‌وه درێژه‌ی هه‌یه. مه‌رجی سێیه‌میش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر غه‌ززه و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌تی، واتە مه‌رجێكه بۆ رێگه‌دان به گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌کانی مرۆیی به خه‌ڵكی غه‌ززه. توركیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مه‌رجانه نه‌بووه و ئه‌و مه‌رجانه‌یش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".