Sidar Can Eren
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2023
تونجەلی - AA
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار لە لادێکانی قەزاکانی ئۆڤاجیک، چەمیشگەزەک و پولومور سەربە پارێزگای تونجەلی، گوڵە شلێرەکان دەستیان بە پشکوتن کردووە.
لەو پارێزگایە کە دەکەوێتە نێوان شاخە بەرزەکان، دوای تێپەڕبوونی زستانێکی سەخت، سروشت ژیایەوە و بە رەنگی جۆراوجۆر رازایەوە.

گوڵە شلێرەکان لە لادێکانی قەزاکانی ئۆڤاجیک، پولومور و چەمیشگەزەک کە سێ هەزار مەتر لە ئاست دەریاوە بەرزن، دەستیان بە پشکوتن کرد و جوانییەکی بێ وێنەیان بە سروشت بەخشی.
گوڵە شلێرەکان کە تەمەنیان نزیکەی ١٥-٢٠ رۆژە، بووەنە جێگەی سەرنجی سروشتدۆستان و فۆتۆگرافەران.
