İsa Toprak
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له شه‌ڕو پێكدادانێكی نێوان سوپای توركیا و تیرۆریستانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سەربە هه‌كاری، سه‌ربازێك گیانی لە دەست دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه ئه‌و سه‌ربازه‌ی له شه‌ڕو پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه به سەختی بریندابووبوو، ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی ناخۆشخانه كرا، به‌ڵام نه‌توانرا ژیانی رزگار بكرێت و گیانی له ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و شه‌هیده‌مان ده‌كه‌ین كه ئازار و نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لا دروستكردووین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده، سوپای توركیا و گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین''.