Abdullah Shukur
06 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
دیاربەکر - AA
ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی ناوچەکان (دەبەپە) سەباحەت تونجەل بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی" دەستبەسەر کرا، کە دوو رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ھێزەکانی ئەمنی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر دەستگیر کرابوو.
تونجەل دوو رۆژ پێش ئێستا لە بەردەم دادگای دیاربەکر لەلایەن ھێزەکانی ئەمنی دەستگیر کرا و لە دوای تەواوبوونی رێککارەکان رەوانەی دادگا کرا.
لە دوای وەرگرتنی وتەکەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە، تونجەل رەوانەی دادگا سزا کرا و ناوبراو بە تۆمەتی"ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی" بڕیاری دەستبەسەر کردنی درا.