Coşkun Ergül,Mazın Asad
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
پەرلەمانی تورکیا - AA
پرۆژە یاسای گەڵاڵەکراوی ھاوبەشی ئاک پارتی و مەھەپە لەبارەی ھاوپەیمانی ھەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکان، واژووی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی و پەرلەمانتاری ئیزمیر، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتیی مەھەپە و پەرلەمانتاری عوسمانیە، دەولەت باخچەلی لەسەرە.
شاندێک کە پێکھاتووە لە وەزیری داد، عەبدولحەمید گول و سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستوور، مستەفا شەنتۆپ و گوتەبێژ و جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ماھیر ئوناڵ و جێگری سکرتێری گشتی مەھەپە، مستەفا کاڵاجی و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ، ئیسماعیل فاروق ئاکسو و پەرلەمانتاری ئافیۆن، مەھمەت پارساک لە ھۆڵی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پرۆژەکەیان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمان کرد.
قارەمان لە دوای وەرگرتنی پرۆژە گەڵاڵەکراوە ھاوبەشەکە پەیوەندیدار بە یاسای ژمارە ٢٩٨ی یاسای بنەرەتی ھەڵبژاردنەکان و دەنگدەران لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: "ببێتە مایەی خێر".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئیسماعیل قارەمان گوتیشی: "ھەڵبژاردن واتا سندووق، سندووق واتا دیموکراسی. ئینشائەڵڵا گۆڕانکارییەکی باش دێتە ئاراوە. بەو پێیە دۆخی فێل و ساختەکاری نامێنێت. ناوەڕۆکەکەی نازانم، بەڵام نیازپاکی پێوە دیارە. پیرۆزبایی لە ھەردوو پارتەکە دەکەم و ھیوای خزمەتکردنی زیاتر دەخوازم".